Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 20:35

تۆمەتبارێکی به‌ ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب بەبڕێک پارەی ساختەوە دەستگیرکرا

له‌ڕاگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%


له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، هێزەكانمان له‌ بنكەی پۆلیسی سەرا تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بڕێك پارەی ساختەی پێبووەو ویستویەتی ساغی بكاتەوە .
تۆمەتبار ( ر ، غ ، ن ) بەڕەگەز عەرەب لەناوبازاڕی شاری سلێمانی دەستگیركرا كە بڕێك پارەی ساختەی پێبووەو ویستویەتی ساغی بكاتەوە .

 پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، لەئێستادا تۆمەتبار بەفەرمانی  دادوەر و بەپێی ماددەی 289 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەراوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار كراوەتەوەو لێكۆڵینەوەی ورد دەستیپێكردووە بۆ دۆزینەوەی كەسانی تری تایبەت بەو تاوانە .


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.