Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 00:52

به‌م ڕێنماییانه‌ مامۆستای وانه‌بێژ بۆ ئه‌م ساڵی خوێندن داده‌مه‌زرێن

ماوه‌ى 15 رۆژ دیاری كراوه‌ بۆ دابەشکردنی فۆڕم
کوردستان TV
100%


به‌پێى ئه‌و نوسراوانه‌ى له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى بڵاو كراونه‌ته‌وه‌ كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌  ڕێنمایی تایبەت بە مامۆستایانی وانەبێژ بۆ ساڵی نوێی خوێندن 2018 -2019 ڕاده‌گه‌ێنێت .

به‌پێى ڕێنماییه‌كان كه‌به‌نوسراوى فه‌رمى بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ تێیدا هاتووه‌ ،  دانانی مامۆستایانی وانەبێژ لەمەودا دەبێت بەخاڵ و ھەر کەسێک خاڵی زیاتر بێت وەک مامۆستای وانەبێژ لە قوتابخانەکاندا دادەنرێت.

 له‌نوسراوه‌كه‌ى په‌روه‌رده‌دا هاتووه‌ ،  دەرچوانی کۆلێژەکانی پەروەردە، پەروەردەی بنەڕەتی، پەیمانگای ھونەرجوانەکان، وەرزش 25 خاڵیان دەبێت، دەرچوانی کۆلیژەکانی زانست و زمان و ئاداب 10 خاڵ و کۆلێژەکانی دیکەش 10 خاڵ و دەرچوانی پەیمانگاکان پێنج خاڵیان پێدەدرێت بۆ ھەر ساڵێکی دەرچونیش لە زانکۆ دوو خاڵ ھەژمار دەکرێت، ئەوانەشی دەچنە دەرەوەی شارەکان یان خۆبەخش بوون 10 خاڵیان بۆ ھەژمار دەکرێت

 له‌كۆتادا په‌روه‌رده‌ ڕایده‌گه‌ێنێت ماوه‌ى  15 رۆژ دیاری كراوه‌ بۆ دابەشکردنی فۆڕم.

1111888222


شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.