Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 00:12

بە چاودێری سه‌رۆک بارزانى یەکێتی لاوانی دیموکراتى کوردستان هه‌شته‌مین کۆنگرەی خۆی دەبەستێت

به‌ئاماده‌بوونى ته‌واوى ئه‌ندامان
کوردستان TV
100%

سبه‌ى سێشه‌ممه‌  7 ى ئابی 2018 ، به‌چاودێری سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى ، یه‌كێتى لاوانى دیموكراتى كوردستان هه‌شته‌مین كۆنگره‌ى خۆی له‌هۆلێ سه‌عد عه‌بدوڵڵا  به‌ڕێوه‌ده‌چێت


محه‌مه‌د حه‌مید گه‌رمیان به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌كانى یه‌كێتى لاوانى دیموكراتى كوردستان له‌لێدوانى بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى ڕایگه‌یاند ، به‌چاودێری سه‌رۆك بارزانى  یه‌كێتی لاوان به‌ئاماده‌بوونى 260 ئه‌ندام له‌ته‌واوى شاره‌كانى كوردستان و ده‌ره‌وه‌ هه‌شته‌مین كۆنگره‌ی خۆی به‌ڕێوه‌ده‌بات

گه‌رمیانى ڕاشیده‌گه‌ێنێت كۆنگره‌كه‌ بۆ دوو ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت ، تێیدا په‌یڕه‌و پڕۆگرامى یه‌كێتى تا كۆنگره‌ى داهاتوو داده‌ڕێژڕێته‌وه‌ كه‌له‌خزمه‌تى لاوانى خۆشه‌ویست دا بێت 


محه‌مه‌د گه‌رمیانى ڕاشیده‌گه‌ێنێت كۆنگره‌كه‌مان له‌ژێر ناوی (كۆنگرەی پێشمەرگە) دەبێت و لاوان تێیدا به‌شدار ده‌بن و سكرتێر و ستافێكى نوێ بۆ مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت هه‌ڵبده‌بژێردرێت 


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.