Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 06:00

به‌وێنه‌.. هاتووچۆ سەبارەت بە ڕووداوه‌که‌ى ئه‌مڕۆی ڕێگاى سه‌ره‌کى باسرمه‌ - قه‌ندیل ڕوونکردنه‌وه‌ ده‌دات

هۆشداری به‌شۆفێران ده‌درێت
کوردستان TV
100%


له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، فازڵ حاجی گووته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، كاتژمێر (11) ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 6 ى ئابی 2018 ،  له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی باسرمه‌ - قه‌ندیل له‌ده‌شتی هه‌ریر ، بارهه‌ڵگرێكی گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتیه‌كان كه‌تانكه‌ره‌كه‌ی به‌تاڵ بوو باری هه‌ڵنه‌گرتبو به‌هۆی تیژڕۆیی وخێرالێخوڕینه‌وه‌ له‌نزیك ناحیه‌ی باسرمه‌ كۆنترۆلی له‌ده‌ستدا  و خۆی كێشا به‌ڕاگری كۆنكرێتی ڕێگایه‌كه‌ و له‌دواییش وه‌ڕگه‌ڕا


فازڵ حاجی ڕاشیده‌گه‌ێنێت له‌ئه‌نجامی ڕوداوه‌كه‌ شۆفێره‌كه‌ به‌سه‌ختی زامداربوو ڵه‌گه‌ڵ زیانێكی مادی یه‌كجار زۆر كه‌به‌ر بارهه‌ڵگره‌كه‌و وڕێگاوبانه‌كه‌ كه‌وت  ، به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌وه‌  ڕێگای سه‌ره‌كی باسرمه‌ قه‌ندیل بۆماوه‌یه‌كی كاتی داخرا و له‌دوای هه‌وڵێكی زۆر ئینجا تونرا تانكه‌ری بارهه‌ڵگره‌ وه‌رگه‌ڕاوه‌كه‌ له‌سه‌ر ڕێگایه‌كه‌ لاببه‌ن 

 گوته‌بێژى هاتووچۆى هه‌ولێر ڕاشیده‌گه‌ێنێت ،  تكامان له‌شۆفێرانمان  به‌تایبه‌تی بارهه‌ڵگره‌كان ده‌كه‌ین كه‌زۆر پابه‌ندی ڕۆیشتن بن به‌م خێراییه‌ی كه‌له‌شه‌قام وڕێگایه‌كان دیاری كراوه‌ كه‌له‌م شوێنه‌ خێرایی ڕێگاپێدراو 80كم له‌كاتژمێرێكدا ،ئه‌وه‌ی سه‌یری وێنه‌ی ڕووداوه‌كه‌ بكات بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه‌وا خێراییه‌كه‌ زۆر له‌و زیاتر بوه‌  ، چونكه‌ بارهه‌ڵگرێك به‌و شێوه‌یه‌ مه‌كینه‌كه‌ی له‌لاشه‌ی جیانابێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر خێراییه‌كه‌ یه‌كجار زۆر نه‌بوبێت ،  ئه‌وه‌ش به‌بیر شوفێران دێنینه‌وه‌ كه‌ئه‌گه‌ر رێگایه‌ك چۆل بو دووسایدبوو
ئه‌وه‌ مانای ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌لێخوڕین تیایدا سنوردار نیه‌ ، چونكه‌ ئه‌وه‌ی ئیمه‌ تێبینیمان كردوه‌ له‌ڕۆژی كردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕێگایه‌ به‌ڕووی هاوڵاتیان تاكو ئه‌مرۆ به‌سه‌دان ڕوداوی وه‌ڕگه‌رانی لێكه‌وتۆته‌وه‌ 

 

1777888


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.