Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 05:38

پێوه‌ره‌کانی سه‌در بۆ کاندیدی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران له‌سه‌ر هیچکام له‌ که‌سه‌ دیاره‌کان ناچه‌سپێت

مه‌رجه‌كانی سه‌در بۆ كاندیدانی پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و یاساكانی عێرقدا نییه‌
پێوه‌ره‌كانی سه‌در بۆ كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران له‌سه‌ر هیچكام له‌ كه‌سه‌ دیاره‌كان ناچه‌سپێت
کوردستان TV
100%

سه‌باره‌ت به‌ كاندیدێكی گونجاو بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیرانی عێراق " زیا ئه‌سه‌دی " به‌رپرسی ئۆفیسی سیاسیی موقته‌دا سه‌در وتی: كه‌ پێوه‌ره‌كانی سه‌در سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی كاندیدێكی گونجاو بۆ ئه‌م پۆسته‌ له‌سه‌ر هیكچام له‌و كه‌سایه‌تییه‌ سیاسییانه‌ ناچه‌سپێت كه‌ ناویان له‌ كۆڕه‌ سیاسییه‌كاندا ده‌هێنرێ.

موقته‌دا سه‌در كه‌ رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و هاوپه‌یمانیی سائیرۆنه‌، 70 پێش مه‌رجی وه‌ك مه‌رجی نوێ بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌تی عێراق و ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو دیاریكردووه‌ و  به‌مجۆره‌ ناكۆكان و هاوبه‌شه‌ سیاسییه‌كانی خۆی تووشی سه‌رسوڕمان كردووه‌.

به‌ دیاریكردنی ئه‌و پێش مه‌رجانه‌ له‌لایه‌ن سه‌دره‌وه‌ بابه‌تی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی عێراقیی بۆ لایه‌نه‌ براوه‌كان زۆر ئه‌سته‌م بووه‌. له‌مباره‌یه‌شه‌وه‌ زیا ئه‌سه‌دی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ مه‌رجه‌كانی موقته‌دا سه‌در بۆ كاندیدانی پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و یاساكانی عێرقدا نییه‌.

ئه‌سه‌دی له‌ درێژه‌دا وتیشی: رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در خۆی چاوی له‌دوای پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیران نییه‌، به‌ڵام نیازی وایه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ پلانه‌كان به‌ڕێوه‌ببات كه‌ ده‌بێت به‌ سه‌رۆك كۆمار.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی عێراق " ئیبراهیم ئه‌لساری " كه‌ شڕۆڤه‌كاری سیاسییه‌ وتی: بارودۆخی عێراق پیشانده‌دات كه‌ ئه‌م وڵاته‌ پێویستی به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانێكی به‌هێزه‌ تا بتوانێ رێگه‌ له‌ ده‌ستوه‌ردانی ده‌ستی ده‌ره‌كیی بگرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ زۆربه‌ی به‌رپرسانی پله‌ باڵای عێراق خۆیان نوقمی گه‌نده‌ڵین و چونكه‌ ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر ده‌زگای دادوه‌ریدا هه‌یه‌ تا ئێستا كه‌س نه‌یتوانیوه‌ سزایان بدات.

 

سه‌رچاوه‌ / عه‌ره‌بییه‌
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.