Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 05:25

شەپۆڵێکی دیکه‌ی گەرما ڕوو لە هەرێم دەکات

چەند رۆژێک دەخایەنێت
شەپۆلێکی دیكه‌ی گەرما ڕوو لە هەرێم دەکات
کوردستان TV
100%

كەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات لە ئه‌مڕۆ دووشەممەوە شەپۆڵێکی دیكه‌ی گەرما روو لە هەرێم بکات و چەند رۆژێک دەخایەنێت و گەرمای شارەکانی هەرێمی كوردستان چەند پلەیەک بەرزدەبێتەوە.

بژار كەریم، بەرپرسی بەشی پێشبینییەكان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئەوەی خستەڕوو پلەكانی گەرما یەك پلە بەرزدەبنەوەو، لەمڕۆ دووشەممەوە شەپۆڵێكی بەهێزی گەرما ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكات.

ناوبراو دەشڵێت " بەهۆی ئەو شەپۆلَی گەرمایەوە پلەكانی گەرما چەند پلەیەك بەرزدەبنەوە و دەچنە سەرووی ڕێژەی سروشتی".

بەرپرسی بەشی پێشبینییەكان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان وتیشی " بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما تا ڕۆژی پێنج شەممە بەردەوام دەبێت و لە ڕۆژی چوار شەممە دەگاتە بەرزترین ئاست و لە چەند ناوچەیەكی هەرێم دەگاتە 47 پلەی سەدی".

بژار کەریم ئاماژە بۆ ئەوە دەکات كە پلەكانی گەرما لە ڕۆژی پێنج شەممەوە دەست دەكەنەوە بە دابەزین و دەگەنەوە ئاستی سروشتی و نزیكەی 41 پلەی سەدی دەبن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.