Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 05:20

سعودیه‌ باڵیۆزی که‌نه‌دا ده‌رده‌کات و په‌یوه‌ندیی بازرگانیی نێوانیشان ده‌پچڕێنێت

هۆكارەكەی ده‌ستوه‌ردانی كه‌نه‌دایه‌ له‌ كاروباری ناوخۆیی سعودیه‌
سعودیه‌ باڵیۆزی كه‌نه‌دا ده‌رده‌كات و په‌یوه‌ندیی بازرگانیی نێوانیشان ده‌پچڕێنێت
کوردستان TV
100%

حكومه‌تی سعودیه‌ باڵیۆزی كه‌نه‌دا له‌ وڵاته‌كه‌ی ده‌رده‌كات و په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كانی نێوانیشیان ده‌پچڕێنێت، راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ هۆكاری ئه‌وه‌ ده‌ستوه‌ردانی كه‌نه‌دایه‌ له‌ كاروباری ناوخۆیی سعودیه‌دا.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ حكومه‌تی سعودیه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ دوای ره‌خنه‌ی به‌رده‌وامی كه‌نه‌دا له‌ بارودۆخی مافی مرۆڤی حكومه‌تی ریاز، ئه‌وانیش باڵیۆزی كه‌نه‌دایان له‌ وڵاته‌كه‌یان ده‌ره‌كردووه‌ و سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندیی و پڕۆژه‌ بازرگانییه‌كانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌یان هه‌ڵپه‌ساردووه‌.

حكومه‌تی ریاز ماوه‌ی 24 كاتژمێر ده‌رفه‌تیداوه‌ به‌ باڵیۆزی كه‌نه‌دا خاكی سعودیه‌ جیبێڵێت و باڵیۆزی خۆی له‌ ئۆتاوا بانگكردووه‌ته‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی راوێژ و گفتوگۆ.

باڵیۆزخانه‌ی كه‌نه‌دا له‌ ریاز به‌مدواییه‌ له‌ په‌یامێكی تویته‌ریدا وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی خۆی له‌وه‌ی كه‌ شه‌پۆلێكی تازه‌ی ده‌ستگیركردنی چالاكانی مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن حكومه‌تی سعوديةوه‌ ده‌ستیپێكردووه‌، خوازیاری ئه‌وه‌ش بووه‌ كه‌ به‌خێراترین كات سه‌رجه‌م ئه‌و چالاكانه‌ ئازاد بكرێن.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعودیه‌ له‌ ئه‌كاونتی تویته‌ری خۆیدا وێڕای بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێگره‌وه‌ی پاشایه‌تیی ئه‌م وڵاته‌ پێداگره‌ له‌سه‌ر ستراتیژه‌ ده‌ره‌كییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، ئه‌وه‌شی نووسیوه‌ كه‌: پاشایه‌تیی سعودیه‌ قبوڵ ناكات هیچ وڵاتێك ده‌ستوه‌ربداته‌ كاروباری ناوخۆی ئه‌وان، یان فه‌رمان به‌سه‌ر ئه‌واندا بكات.

كریستیان فێڵد وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو وتبووی كه‌ هه‌واڵی زیندانیكرانی " سه‌مه‌ر به‌داوی " بۆ ئه‌و زۆر جێگه‌ی تێڕامان بووه‌.

شایه‌نی باسه‌ سه‌مه‌ر به‌داوی كه‌ چالاكی بواری یه‌كسانیی مافی پیاوان و ئافره‌تانه‌، هه‌فته‌ی رابردوو له‌لایه‌ن حكومه‌تی سعودیه‌وه‌ ده‌ستگیركرا.

سه‌رچاوه‌ / یۆرۆ نیوز
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.