Erbil 14°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 11:04

پڕۆژه‌یه‌ک له‌سه‌ر دیارده‌ی خه‌ته‌نه‌کردنى مێینه‌ له‌ هه‌رێمى کوردستان ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت

له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا
کوردستان TV
100%

 له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئەمرۆ دووشه‌ممه‌  6/8/2018 ئەنجومەنی باڵای خانمان بۆ دروستكردنی هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لەپێناو نەهێشتنی دیاردەی خەتەنەكردنی مێینە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەییان كردو لەگەڵ مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی و پەروین ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و لێپرسراوی چەند بەشێك كۆبوونەوە.

 په‌روه‌رده‌ى سلێمانى ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، ئەنجومەنی باڵای خانمان بەهاوكاری رێكخراوی (unfpa) پرۆژەیەكی هەیە بۆ نەهێشتنی دیاردەی خەتەنەكردنی مێینە لە هەرێمی كوردستان ،  بۆ ئەو مەبەستەش داوای هاوكاری لە بە بەڕێوەبەری گشتی پەرورەدەی سلێمانی دەكات بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكە.

1


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.