به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له ڕاگه‌ێنراوێكدا ڕایگه‌یاند: له گه‌ڕه‌كی ئاشتی شاری قه‌ڵادزێ ئافره‌تێك به ناوی ( ن . ع . م ) له‌دایك بووی ساڵی 1968 پیشه‌ی ژنی ماڵ كه ئاواره‌ی وڵاتی سوریایه به ته‌زوی كاره‌با له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا گیانی له‌ده‌ستداوه.
ڕاشیگه‌یاند: پاش گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ و دوای توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.