Erbil 16°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 14:24

گه‌نجێکی ته‌مه‌ن 18 ساڵ به‌ هه‌ڵه‌ کۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا

له‌ قه‌زای سه‌ید سادق
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ ڕاگه‌ێنراوێكدا ڕایگه‌یاند: شه‌وی ڕابردوو له‌ قه‌زای سه‌ید سادق گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵ به‌هۆی فیشه‌كه‌وه‌  گیانی له‌ده‌ستدا .

ڕاشیگه‌یاند: دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس و تیمه‌كانی به‌ڵگه‌ی تاوان بۆ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ گه‌نجه‌كه‌ به‌برینداری ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ له‌شاری سلێمانی كرا ، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا .

به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی پۆلیس ( ك ، أ ، ع ) له‌دایكبووی 2000 ،دانیشتوی قه‌زای سه‌ید سادق فیشه‌كی له‌ ده‌ست ده‌رچووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌ .

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: له‌ئێستاشدا له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی حه‌ساره‌وه‌ په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕوداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ .

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.