گۆرانیبێّژی كورد " گۆران نوری " دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی دوایین گۆرانی خۆی به ناوی " ماچ " له ئێستادا سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی ئه‌لبوومێكی تازه‌یه و گۆرانییه‌كیش له نێو ئه‌لبوومه‌كه كلیپ ده‌كات .
گۆران ئاشكرایده‌كات ، خه‌ریكی ئاماده‌كردنی ئه‌لبوومێكی نوێیه له 10 تراكی گۆرانی پێكهاتووه و پێنج تراكیان كۆتایی به كاره‌كانیان هاتووه ، یه‌كێك له‌م تراكانه كه زۆر خۆشیده‌وێت و له خودی ئه‌م گۆرانیبێژه‌وه نزیكه له ژێر ناوی " خۆشه‌ویستی " به ستایلێكی جیاواز له ستایلی گۆرانی ماچ به شێوه‌ی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوده‌كاته‌وه .
گۆرانی خۆشه‌ویستی تێكسته‌كه‌ی له لایه‌ن " ئیسماعیل محه‌مه‌د " نووسراوه و مێلۆدی و دابه‌شكردنی میوزیكیش له لایه‌ن ستۆدیۆ ئاریۆس ئهننجامدراوه، هه‌روه‌ها جگه له گۆرانی خۆشه‌ویستی یه‌كێكی دیكه له گۆرانییه‌كانی ئه‌لبوومه تازه‌كه‌ی به شێوه‌ی ڤیدیۆ كلیپ به‌رهه‌مده‌هێنێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.