نێچیرڤان بارزانی له دیدارێكی ڤلیم كۆزه‌ین كونسولی گشتیی نوێی شانشینی هۆڵه‌ندا، هاوكارییه مرۆیی و سه‌ربازییه‌كانیان بۆ كوردستان به‌تایبه‌تی به‌شداریكردنیان له پرۆگرامی چاكسازی له وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌دا و هیوای به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانی خواست.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5/8/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز ڤلیم كۆزه‌ین كونسولی گشتیی نوێی شانشینی هۆڵه‌ندا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا به‌ڕێز كۆزه‌ین خۆشحاڵیی خۆی به دیداری به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ربڕی و ئاماده‌ییى خۆی بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و هۆڵه‌ندا له هه‌موو بواره‌كاندا نیشان دا.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له كونسولی نوێی هۆڵه‌ندا كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركی نوێیدا بۆ خواست و پشتگیریی خۆی و داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی بۆ كار و چالاكییه‌كانی نیشان دا، جه‌ختیشى له‌پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كان، به‌تایبه‌تی له كه‌رتی كشتوكاڵدا كرده‌وه.
به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها سوپاسی حكوومه‌تی هۆڵه‌ندای كرد بۆ هاوكارییه مرۆیی و سه‌ربازییه‌كانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی به‌شداریكردنیان له پرۆگرامی چاكسازی له وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌دا و هیوای به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانی خواست.
تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رزى ئه‌نجامی دوا سه‌ردانی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ هۆڵه‌ندا، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.