Erbil 10°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 19:20

ته‌قینه‌وه‌یه‌کی به‌هێز له‌ خانه‌قین ڕوویدا

كاتژمێر 9:20 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ
کوردستان TV
#7
100%

كاتژمێر 9:20 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ بۆمبێكی چێنراو به‌ ماتۆڕی ده‌ستگێڕێكدا ته‌قییه‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامیشدا شۆفێری ماتۆڕه‌كه‌ به‌ سه‌ختی بریندار بوو.

په‌یامنێرمان له‌ خانه‌قین پێی ڕاگه‌یاندین: به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌ نزیك مه‌عدان له‌ ئیمام عه‌باس ڕوویدا و به‌ هۆیه‌وه‌ كه‌سێك به‌ سه‌ختی بریندار بوو.

ڕاشیگه‌یاند: ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ ئه‌نجامی بۆمبێكی چێنراو كه‌ به‌ ماتۆڕێكی سێته‌گه‌ردا ته‌قیوه‌ته‌وه‌ ڕوویدا و به‌ هۆشییه‌وه‌ خاوه‌نی ماتۆڕه‌كه‌ كه‌ پیشه‌ی كاسبه‌و كاری ده‌ستگێڕی به‌ ماتۆڕه‌كه‌ی ده‌كرد به‌ سه‌ختی برینداربوو.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: دوابه‌دوای ڕووداوه‌كه‌ خاوه‌نی ماتۆڕه‌كه‌ گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی خانه‌قین بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر و پۆلیسی خانه‌قینیش لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستپێكردووه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.