Erbil 10°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 19:54

پله‌کانی‌ گه‌رما به‌رز ده‌بێته‌وه‌

له‌ ئه‌نجامی‌ به‌رده‌وامبوونی‌‌ كاریگه‌ری‌ نزمه‌ وپاڵه‌په‌ستۆی‌ گه‌رمی وه‌رزی‌ ساڵانه‌‌
پله‌كانی‌ گه‌رما به‌رز ده‌بێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ له‌ ئه‌نجامی‌ به‌رده‌وامبوونی‌‌ كاریگه‌ری‌ نزمه‌ وپاڵه‌په‌ستۆی‌ گه‌رمی وه‌رزی‌ ساڵانه‌‌، سبه‌ینێ‌ ئاسمان ساماڵ‌ ده‌بێت و له‌ ئه‌مڕۆوه‌ پله‌كانی‌ گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌‌ 2018/8/5 له‌ شاره‌كانی‌ هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها له‌ كه‌ركوك ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت پاشان ده‌گۆڕێت بۆ ساماڵ.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له‌ هه‌ولێر 40، سلێمانی 38، دهۆك 38، كه‌ركوك 42 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ 6ی ئابی‌ 2018 له‌ شاره‌كانی‌ هه‌رێمی  كوردستان هه‌ولێر و سلێمانی دهۆك و كه‌ركوك ئاسمان ساماڵ‌ ده‌بێت.

راشیگه‌یاند كه‌ به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له‌ هه‌ولێر 42، سلێمانی 40، دهۆك 40، كه‌ركوك 44 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.‌

پله‌كانی‌ گه‌رما
پله‌كانی‌ گه‌رمای سبه‌ی
کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.