Erbil 4°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 07:28

حاکمی دوبه‌ی هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر سیاسییه‌کانی عه‌ره‌ب

ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ ده‌ستكه‌وتێك بۆ گه‌ل به‌ده‌ست بێنن، ئه‌وه‌ نیشتمان مه‌یدانه‌
کوردستان TV
100%

حاكمی دوبه‌ی محه‌مه‌د بن راشد ئال مه‌كتوم، جێگری سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی ئیمارات و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ تویتێكدا هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر سیاسیه‌كانی عه‌ره‌ب و به‌ كه‌مته‌رخه‌می كردن له‌ ئیداره‌دان وه‌سفیان ده‌كات.
بن راشد له‌ توێته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: كاری زۆربه‌ی سیاسییه‌كان له‌ جیهانی عه‌ره‌بی به‌ فیڕۆدانی كات و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌دڕه‌وشتی و به‌هه‌ده‌رانی سامانی وڵاته‌.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ ده‌ستكه‌وتێك بۆ گه‌ل به‌ده‌ست بێنن، ئه‌وه‌ نیشتمان مه‌یدانه‌، مێژوو شایه‌دی بۆ ده‌دات، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی باس له‌ به‌دیهێنانی ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ ده‌كه‌ن و باسی خۆیان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ ته‌نها گوتاری بێ بنه‌مان و هیچ نرخێكی نییه‌.
ده‌شنووسێت: سیاسی زۆرمان له‌ جیهانی عه‌ره‌بی هه‌یه‌، به‌ڵام كێشه‌كه‌ له‌ به‌رێوه‌بردنه‌.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: هه‌ندێك له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی نه‌وت و غازو ئاوو هێزی كاریان هه‌یه‌، به‌ڵام ناتوانن خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی وه‌ك رێگاو بان و ئاوو كاره‌با بۆ گه‌له‌كانیان دابین بكه‌ن.

 

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.