Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 03:36

عه‌دنان عه‌بدولقادر خه‌ڵاتی قه‌ڵغانی ئاڵتوونی به‌ده‌ستهێنا

لە بەرامبەر پۆشینی جلی كوردی دەستخۆشی زۆری لێكرا
کوردستان TV
100%


هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری كورد " عه‌دنان عه‌بدولقادر " له‌ فێستیڤالێكی نێوده‌وله‌تیدا كه‌ له‌ ولاتی ئوردون به‌رێوه‌چوو،خه‌ڵاتێكی نێوده‌وڵه‌تی به‌ ناوی قه‌ڵغانی ئاڵتوونی به‌ده‌ستهێنا .

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ ئاشكرایده‌كا ، له‌ فێستیڤاڵی نێوده‌وله‌تی عه‌قه‌به‌ كه‌ له‌ وڵاتی ئوردون ئه‌نجامدرا و هونه‌رمه‌ندان له‌ 20 وڵاتی عه‌ره‌بی به‌شداریان تییدا كرد ، توانی قه‌ڵغانی ئاڵتوونی به‌ده‌ستبهێنێت و له‌ لایه‌ن وه‌زیری رۆشنبیری ئه‌م وڵاته‌وه‌ خه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌ربگرێت .

وتیشی وەكوو شانازییەك بۆ كوردبوونی بە جلی كوردییەوە خەڵاتەكەی وەرگرت و لەلایەن هونەرمەندانی دیكەوە لە بەرامبەر پۆشینی جلی كوردی دەستخۆشی زۆری لێكرا .
 
هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری كورد " عه‌دنان عه‌بدولقادر " ته‌مه‌نی 47 ساڵه‌ و به‌شداری له‌ ده‌یان پێشانگای هاوبه‌ش كردووه‌ و 30 پێشانگای تایبه‌ت به‌ خۆشی كردووه‌ته‌وه‌ و خاوه‌نی زیاتر له‌ 3000تابلۆ و ژماره‌یه‌ك بروانامه‌ی نێوده‌وله‌تییه‌ .

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.