هاووڵاتییانی باشووری عێراق گەورەترین خۆپیشاندان دژی حکوومەتی وڵاتەکەیان ساز دەکەن.
لێژنەی هەمهەنگییەکانی خۆپیشاندەرانی بەسرە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، رۆژی یەکشەممە واتا سبهی 5/8/2018، خۆپیشاندانە گەورەکە ساز دەکەن.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، خۆپیشاندان لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق دەستی پێكردەوە و خۆپیشاندەران ئاستی داواكارییەكانیان بەرزكردۆتەوە و بانگەواز بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانە گەورەكە دەكەن.
خۆپیشاندەران بە لافیتەكانیان بانگەوازیان بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانە گەورەكە لە ڕۆژی یەك شەممە (سبەینێ) 5ی ئاب دەكرد.
لەو خۆپیشاندانەدا، کە لە هەموو خۆپیشاندانەکانی مانگی رابردوو بەرفراوانتر و گەورەتر دەبێت، خۆپیشاندەران داوای خزمەتگوزارییە سەرتاییەکانی ئاوی شیرین و کارەبا، لێپێچینەوە لەگەندەڵکاران و گەڕاندنەوەی موڵ و سامانی دزراو بۆ دەوڵەت، دەکەن.
جەختیشیان كردۆتەوە، كە بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان و ناڕەزایی تا داواكارییەكانیان بەدی دێت و گەندەڵكاران دەدرێنە دادگا.
نزیكەی یهك مانگ دهبێت لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق هاوڵاتیانی لەبەر نەبوونی خزمەتگوزارییەكانی وەك ئاو و كارەبا و نەبوونی هەلی كار ڕژاوونەتە سەر شەقامەكان و لە ماوەی ڕابردوودا لە چەند ناوچەیەك گرژی و شەڕی لێ كەوتەوە و چەند دامەزراوەیەكی حكومەتی و بارەگای چەند حزبێك سووتێنران و چەندین خۆپیشاندەر و هێزی ئەمنی بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.