له وڵاتی سعودیه و رێگاوبانەكانی شاری خەمیس مەشیت پڕ بوون لە ئاو و، بەفریش شەقامەكانی بە رەنگی سپی داپۆشی.
میدیاکانی سعودیە بڵاویانكردەوە ئەمڕۆ لەناوشارو و رێگاوبانەكانی شاری خەمیس مەشیت پڕ بوون لە ئاو و، بەفریش شەقامەكانی بە رەنگی سپی داپۆشی.
هاوڵاتیانی شاری خەمیس مەشیتیش بەبارینی ئەو بەفروبارانە زۆر دڵخۆشن و ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن ئەوە شتێكی دەگمەنە كە لە هاویندا لەشارەكەی ئەواندا بەفر بباریت.
شاری خەمیس مەشیت، گەورەترین شاری باشووری سعوودیەیە لەڕووی رووبەر و ژمارەی دانیشتووانەوە، دەكەوێتە جەرگەی ناوچەی عەسیر و ئەو شارە 1850 مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە و چوارەم گەورە مەڵبەندی بازرگانییە لە سعوودیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.