وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم، ئاشکرای کرد کە تا ئێستا هیچ لایەنێک بە فەرمی داوای دواخستنی هەڵبژاردنی نەکردووە.
شیروان زراروتهبێژی كۆمسیۆنی ههڵبژاردن و راپرسی له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند: ژمارەی ئەو كەسانەی خستەڕوو، كە لەم هەڵبژاردنەدا مافی دەنگدانیان هەیە و گوتی: بەپێی ئەو ئامارە سەرەتاییەی، كە لەبەردەستی ئێمەدایە سێ میلیۆن و(88) هەزار (652) كەس مافی دەنگدانیان هەیە.
لە وڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسانیشدا لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنەكان، وتەبێژی كۆمسیۆن رایگهیاند: تا ئێستا هیچ نووسراوێكی فەرمی نییە لەلایەن هیچ دەزگایەكی فەرمییەوە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان.
دەربارەی دەنگدەرانی دەرەوەی وڵات وتەبێژەی کۆمسیۆن گوتی: ئهو (100 )هەزار دەنگدەرە دەبێت بگەڕێنەوە كوردستان و بەشداری دەنگدان بكەن، چونكە كۆمسیۆنی هەرێم نووسینگەی نییە لە دەرەوە و ناتوانن نووسینگەش بكەنەوە، چونكە تێچوویەكی زۆری دەوێت و كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراقیش هاوكاریان ناكەن، وڵاتان تەنها لە رێگای عێراقەوە مۆڵەتیان پێدەدەن بۆ كردنەوەی نووسینگەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن.
ناوبراو روونیكردهوه كه رۆژی پێنجشهممهی رابردوو ناوی كاندیدهكانی ههڵبژاردن رهوانهی وهزارهتی ناوخۆ و دهستهی دهسپاكی كراون بهمهبهستی وردبینیكردن.
30ی ئەیلولی ئەمساڵ لەلایەن حكومەتی ههرێمی كوردستان و كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستانەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم دیارییكراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.