كاتژمێر 1ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4 ى ئابی 2018 ، لەلایەن چەند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو به ئۆتۆمبێلێكی جۆری كڕۆلا تەقە لە بارەگای لیژنەی ناوچەی ڕۆژهەڵات لە سنوری لقی چواری پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له پارێزگای سلێمانی کرا.
دانا شه‌هید جه‌زا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانی بۆ كوردستان تیڤی ڕایگه‌یاند: دوای ئه‌و په‌لاماره‌ى كه چه‌كداران له كاتژمێر یه‌كی به‌ره به‌یان ئه‌مرۆ 4 ى ئابی 2018 ئه‌نجامییان دا ، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م هه‌ر له‌و كاته‌دا چه‌كداران بۆ جاری دووه‌م په‌لامارێكى دیكه‌یان كرده‌وه سه‌ر باره‌گای لیژنه‌ی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵات ، خۆشبه‌ختانه جگه له زه‌ره‌ری ماددی كه به‌ر بیناكه كه‌وتووه هیچ زه‌ره‌ری گیانی نه‌بووه
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند ، دوای ماوه‌یه‌كى كه‌م گه‌یشتینه شوێنى ڕووداوه‌كه كه‌باره‌گای ناوچهمانه ، هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس له ڕووداوه‌كه ئاگادار كراونه‌ته‌وه ، به‌هیواین ڕووی ڕاسته‌قینه‌ى چه‌كداران له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه بۆمان ئاشكرا بكرێن كهكێن په‌لاماری باره‌گاكانمان ده‌ده‌ن .
شیاوی باسه له‌ماوه‌كانى ڕابردووش چه‌ندین جار له‌لایه‌ن چه‌كدارانه‌وه په‌لاماری باره‌گاكانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌سنوری پارێزگای سلێمانى ئه‌نجامدراوه بێ ئه‌وه‌ى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بتوانن ڕۆڵی ڕاسته‌قینه‌ى خۆیان بگێڕن له‌ده‌ست نیشانكردنى ناسنامه‌ى چه‌كداران كهكێن په‌لاماره‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن
![1](/sites/default/files/inline-images/38448894_10214894027737622_362484124407037952_n.jpg)
![2](/sites/default/files/inline-images/38391971_10214894031857725_5147399763158630400_n.jpg)
![111](/sites/default/files/inline-images/38457924_10214894030937702_1479246436787814400_n.jpg)
نه‌سرین مزووری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.