Erbil 10°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 16:02

ئه‌مرۆ کۆنفراسی کۆمه‌ڵه‌ کوردییه‌کان له‌ مۆسکۆ ده‌ستیپێکرد

به‌ ئاماده‌ بوونی چه‌ندین كه‌ساییه‌تی رۆشنبیرو ئه‌ده‌بی و سیاسی
کوردستان TV
100%

به‌ ئاماده‌ بوونی چه‌ندین كه‌ساییه‌تی رۆشنبیرو ئه‌ده‌بی و سیاسی له‌ هه‌ر پارچه‌ی كوردستان و ئه‌وروپا به‌كردنه‌وه‌ی پیشانگایه‌ك ئه‌مرۆ شه‌مه‌ 4/5/2018له‌ شاری مۆسكۆی پایته‌خی روسیا فیدراسیۆنی كۆمه‌له‌ كوردییه‌كانی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو  كۆنفرانسی خۆی ده‌ستی پێكرد.

 ئامانج له‌ سازدانی ئه‌م كۆنفراسه‌ دامه‌زراندنی دیاسپۆرای كوردییه‌ له‌ جیهان كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وكوردانه‌ی له‌ وڵاتانی جیهان ئه‌ژین بۆئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه‌ بڕیار له‌ سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كارنی رۆشنبیر و كلتوری بده‌ن.

دیاسپۆری وشه‌یه‌كی كۆنی یۆنانییه‌ به‌ مانای گروپێك دێت كه‌ خه‌ڵكی یه‌ك وڵات  بن و خاوه‌نی یه‌ك كلتور یه‌ك داب ونه‌ریت بن ، به‌ڵام له‌ وڵاتانی جیاجیای جیهان بژین.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

نەریت و کەلەپوور

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.