لهڕاگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهرى كوردستان تیڤى كهوتوه ، بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایدهگهێنێت ، لەدرێژەی ئەو هەڵمەتەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی پێی هەستاوە بۆ دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارانەی كە فەرمانی دەستگیركردنیان هەبووەو تا ئێستا دەستگیر نەكراون ، شەوی 3ی8ی2018 بنكەی پۆلیسی بازیان تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە.
تۆمەتبار ( س ، ح ، ڕ ) لەدایكبووی 1974 ،دانیشتوی گوندی كانی شایای سەر بەناحیەی بازیان ، لەلایەن بنكەی پۆلیسی بازیانەوە و بەپێی ماددەی 21 ی چەك دەستگیركرا و دەستیش گیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێك و چەكێكدا .
تۆمەتبار فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە لەهەردوو بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی و بنكەی پۆلیسی عەربەت بەپێی ماددەی 440 لەیاسای سزادانی عیراقی .
پۆلیس ڕاشیگهیاند ، لەئێستاشدا پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تەواوكردنی لێكۆڵینەوە یاساییەكان لەلایەن هەرسێ بنكەوە بۆ تۆمەتبار كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە .
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.