وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق دوایین واده بۆ گۆڕینی تابلۆ كاتییه‌كانی ئۆتۆمبێڵ بۆ تابلۆی هه‌میشه‌یی داده‌نێت.
عه‌قید عوسمان عه‌بدوڵڵا، به‌رپرسی كاروباری هونه‌ری له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی كه‌ركوك له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه: وه‌زاره‌تی ناوخۆی فیدراڵی بڕیاریداوه تا كۆتایی ئه‌مساڵ هه‌موو ژماره كاتییه‌كان بۆ ژماره‌ی هه‌میشه‌یی بگۆڕێ.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه هه‌ركه‌سێك به‌و بڕیاره پابه‌ند نه‌بێت ئه‌وا رووبه‌رووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێته‌وه.
روونیشكرۆدتهوه كه 5 هه‌زار ئۆتۆمبێل له شاری كه‌ركوك هه‌ڵگری تابلۆی كاتیین، بۆیه پێویسته خاوه‌نی ئه‌م ئۆتۆمبێلانه تا كۆتایی ئه‌مساڵ ، تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كان بۆ تابلۆی هه‌میشه‌یی بگۆڕن.
ئاماده‌كردنی: رزگار
سه‌رچاوه/ئاژانسی فورات نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.