Erbil 5°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 04:21

خۆپیشاندانی به‌رفراوان له‌ به‌غداو چه‌ند پارێزگایه‌کی عێراق به‌رێوه‌چوو

نوێنه‌ری سیستانی نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان خسته‌ڕوو
کوردستان TV
100%

بۆ پشتیوانی له‌ په‌یامه‌كه‌ی ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی، گه‌وره‌ی مه‌رجه‌عی شیعه‌ له‌ عیراق، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 3-8-2018، له‌دوای نوێژی ھه‌ینیدا، خۆپیشاندانی به‌رفراوان له‌ به‌غدای پایته‌خت و چه‌ند پارێزگایه‌كی باشووری عیراق به‌رێوه‌چوو.

له‌ وتاری ھه‌ینی رابردوودا، نوێنه‌ری سیستانی نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی عیراق خسته‌ڕوو و داوایكرد له‌ زووترین واده‌دا، كابینه‌ی نوێ حكومه‌ت رابگه‌یه‌نرێت و یاساكان له‌ په‌رله‌مان ھه‌مواربكرێنه‌وه‌، له‌وانه‌ش" یاسای ھه‌ڵبژاردن، گۆڕینی كۆمیسیۆن، ھه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئیمتیازاتی ھه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌و وه‌زیره‌كان و په‌رله‌مانتاران و پله‌ تایبه‌ته‌كان، داواشیكرد دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی به‌بێ ھیچ به‌ربه‌ستێك له‌ دادگا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێت.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هه‌ینى لە پارێزگاكانی باشوری عێراق خۆپیشاندان و دربڕینی ناڕەزایی دەستپێكرده‌وه‌و لیژنەكانی هەماهەنگی خۆپیشاندانەكانیش داوا لە هاوڵاتیان دەكەن بەشداری تێدا بكەن.

بەرێوەچونی خۆپیشاندان لەو پارێزگایانە، هاوكاتە لەگەڵ بەردەوامی مانگرتنی بەشێك لە دانیشتوانی پارێزگای بەسرە لە بەردەم كێڵگە نەوتیەكانی قوڕنە.

له‌وباره‌وه‌ پۆلیسی‌ عێراقی‌ ڕایگه‌یاند" خۆپیشاندانه‌كان جگه‌ له‌ به‌غدا شه‌ش پارێزگای‌ ناوه‌ڕاست و خوارووی‌ عێراقی‌ گرتۆته‌وه‌.

پۆلیسی‌ عێراقی‌ ئاشكرایكرد" سه‌دان خۆپیشانده‌ر له‌ ناحیه‌ی‌ ئیمام سادقی‌ باكوری‌ به‌سره‌ بۆ ڕۆژی‌ حه‌وته‌م له‌سه‌ریه‌ك به‌رده‌وامن له‌ مانگرتن و گه‌مارۆدانی‌ وێستگه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ نه‌وت. 

لای خۆیشیه‌وه‌ عه‌لی‌ مه‌نسوری‌ ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ ڕێكخه‌ری‌ مانگرتنه‌كه‌ ڕایگه‌یاند" مانگرتووه‌كان سه‌رجه‌م ڕێگاكانی‌ گه‌یشتن به‌كۆمپانیان نه‌وتیه‌كانیان داخستووه‌، وتیشی‌ تاجێبه‌جێكردنی‌ سه‌رجه‌م داواكاریه‌كانیان مانگرتنه‌كه‌یان ناشكێنن.

خۆپیشاندانه‌كانی‌ عێراق ماوه‌ی‌ مانگێكه‌ له‌پارێزگاكانی‌ ناوه‌ڕاست و باشوور درێژه‌ی‌ هه‌یه‌، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیش له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ك به‌توندی‌ ڕووبه‌ڕوی‌ خۆپیشانده‌ران بوونه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا ڕێكخراوه‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ داوایان له‌ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی‌ عێراق كرد به‌شێوه‌یه‌كی‌ باش مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌راندا بكه‌ن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.