Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 06:29

شاده‌ عه‌لی سیدییه‌کی شیعری بڵاوکرده‌وه‌

پێكهاتووه‌ له‌ 8 تراك
کوردستان TV
100%

خاتوونی شاعیر و شێوه‌كار (شاده‌ عه‌لی)، نوێترین به‌رهه‌می شیعریی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ سیدییه‌كی 8 تراكی.

له‌و باره‌یه‌وه‌، خاتوو شاده‌ عه‌لی ڕایگه‌یاند: به‌رهه‌می نوێم سیدییه‌كی شیعرییه‌، كه‌ كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ و به‌ هاوكاریی ته‌له‌ڤزیۆنی خاك تۆمار كراوه‌.

شاده‌ ڕوونیشی كرده‌وه‌: سیدییه‌كه‌م به‌ ناوی (شاده‌ عه‌لی)ـیه‌ كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ 8 تراك و خوێندنه‌وه‌یشی هه‌ر به‌ ده‌نگی خۆمه‌.

سیدییه‌كه‌ی شاده‌ عه‌لی، له‌م تۆمارگایانه‌ ده‌ست ده‌كه‌وێ، تۆمارگای ئه‌ربائیلۆ له‌ شاری هه‌ولێر، تۆمارگای ڤینۆس له‌ شاری سلێمانی، شه‌قامی مه‌وله‌وی به‌رامبه‌ر چایخانه‌ی شه‌عب.

له‌ كۆتاییدا شاده‌ ده‌ڵێت:سوپاس بۆ ئه‌و هاوڕێیانه‌ی له‌م سیدییه‌دا ماندوو بوون له‌گه‌ڵم و سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم..

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.