Erbil 5°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 21:01

‌ئێران مانۆڕێکی سه‌ربازیی ئه‌نجام ده‌دات

له‌ ئاوەکانی کەنداوی عەرەبیدا
کوردستان TV
#11
100%

ئێران خۆی بۆ ئه‌نجامدانی مانۆڕێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازی ئاماده‌ ده‌كات له‌ كه‌نداودا، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ گرژیه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا زیاتر بووه‌.

ئاژانسی (رۆیتەرز) لەزاری چەند بەرپرسێکی ئەمنییەوە بڵاویکردەوە، کە سوپای ئێران بەنیازە مانۆڕێکی سەربازیی گەورە لە ئاوەکانی کەنداوی عەرەبیدا ئەنجامبدات.

ئاژانسەکە باسی لەوەشکردووە، کە وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بیل ئێربان هەواڵەکەی پشتراستکردوەتەوەو ئاماژەی بەوەکردووە، بەوردی چاودێریی جموجۆڵە سەربازییەکانی ئێرانی لە کەنداوی عەرەبی بەتایبەت لە گەرووی هورمز کردووە.

ئەو فەرماندەیەی سوپای ئەمریکا ئەوەشی خستوەتەڕوو، کە دوای چاودێریکردنی ئاگادارن لەوەی ئێران چەک و کەلوپەلی سەربازیی زیاتر دەباتە کەنداو، کە مەبەست لێی ئەنجامدانی مانۆڕێکی سەربازییە.

لای خۆشیانه‌وه‌ سه‌ركردایه‌تی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا چاودێریی زیادبوونی چالاكییه‌كانی ئێرانی كردووه‌ به‌تایبه‌تی له‌ گه‌رووی هورمزدا كه‌ كه‌شتییه‌ نه‌وتی هه‌ڵگره‌كانی پیادا تێده‌په‌ڕێت و سوپای پاسدارانی هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی ده‌كات.

كاپتن بێل ئیریان، وته‌بێژ به‌ناوی سه‌ركردایه‌تی ناوه‌ندی ئه‌مریكا كه‌ سه‌رپه‌رشتی هێزه‌كانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ڵێت: ئێمه‌ ئاگادارین چالاكییه‌ ده‌ریاییه‌كانی ئێران له‌ كه‌نداو، به‌تایبه‌تی له‌ ته‌نگه‌ی هورمز و كه‌نداوی "عه‌ممان" زیادیكردووه‌، به‌چڕی چاودێریی بارودۆخه‌كه‌ ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌به‌ری سه‌لامه‌تی ده‌ریاوانی و بازرگانیی له‌ رێڕه‌وه‌ ئاوییه‌كان بكه‌ین" بێ ئه‌وه‌ی هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه‌ له‌باره‌ی ئه‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌ مانۆڕه‌ سه‌ربازییه‌ گه‌وره‌كه‌ی ئێران ئاشكرا بكات.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.