له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، فازڵ حاجی گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 2 ى ئابی 2018 ، كاتژمێر 10:10 پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ڕێگای هه‌ولێر - كه‌سنه‌زان ئۆتۆمبێلێك له‌جۆری ئۆپل ڤیكترا كۆنترۆلی له‌ده‌ستدا وخۆی كێشا به‌ستونێكی كاره‌بای سه‌ر دورگه‌ی ناوه‌ندی شه‌قامه‌كه .
فازڵ حاجی ڕاشیده‌گه‌ێنێت له‌ئاكامى ڕووداوه‌كه شۆفێره‌كه به‌سوكی زامداربو له‌گه‌ل زیانیكی زۆری مادی كه‌به‌ر ئۆتَومبَیله‌كه‌و ڕێگاوبان وستونه‌كه‌ی كاره‌با كه‌وت
ناوبراو زیاتر له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه ڕوونكردنه‌وه ده‌دات و ڕایده‌گه‌ێنێت ، له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه شۆفێره‌كه ڕایگه‌یاند كه‌وا ئه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی تری نه‌ناسراو له‌فه‌رعێك هاتۆته ده‌ره‌وه و شكاندویه‌تی سه‌ری ئه‌ویش ڕایكردوه ، له‌ئه‌نجامی ئه‌م ڕاكردنه‌ی خۆی كێشاوه به‌شۆسته له‌دوایی سه‌ركه‌وتوه و خۆی كێشاوه به‌ستونی كاره‌بایه‌كه
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.