له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2 ی 8 ی 2018 ، بنكه‌ی پۆلیسی تاسڵوجه تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌له‌هه‌ردوو دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێرو بنكه‌ی پۆلیسی ئه‌زمه‌ڕ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بووه .
دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌دواداچوونی ورد له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ، توانرا ئه‌مڕۆ تۆمه‌تبار ( ع ، ج ، ح ) له‌دایكبووی 1978 له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیداو له‌گه‌ڕه‌كی كه‌نده‌كه‌وه له‌شاری سلێمانی ده‌ستگیربكرێت .
پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، تۆمه‌تبار فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بووه له‌هه‌ردوو دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر به‌پێی مادده‌ی 444 له‌یاسای سزادانی عێراقی و بنكه‌ی پۆلیسی ئه‌زمه‌ڕ به‌پێی مادده‌ی 97 له‌یاسای سزادانی عێراقی .
لهكۆتادا پۆلیسی سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت له‌ئێستادا له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی ئهزمهڕهوه تۆمه‌تبار به‌فه‌رمانی دادوه‌ر ڕاگیراوه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.