Erbil 12°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 12:35

به‌ڤیدیۆ .. هاتووچۆ له‌سه‌ر ڕووداوه‌که‌ى سه‌ر شه‌قامى 120 مه‌تری هه‌ولێر ڕوونکردنه‌وه‌ ده‌دات

له‌ڕاگه‌یاندراوی هاتووچۆ
کوردستان TV
100%


له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، فازڵ حاجى گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ،  دوێنێ  چوارشه‌ممه‌ 1 ى ئابی 2018 ، له‌سه‌ر شه‌قامی 120مه‌تری شۆفێری ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت تووشی مه‌وقیفێكی مه‌ترسیدار بوو كاتێك له‌ناكاو سه‌گێك له‌پێشی په‌ڕیه‌وه‌ به‌خێراییه‌كی زۆر ،  له‌ئه‌نجامدا سه‌گه‌كه‌ی شێلا  كه‌ هه‌ر چه‌نده‌ زۆر هه‌وڵی دا كه‌ خۆی پیانه‌كێشێت . 

گوته‌بێژى هاتووچۆ ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، بۆیه‌ ئێمه‌ هه‌میشه‌ ده‌ڵێین دوور بڕوانن  ، چاوه‌كانتان كراوه‌ بێت بۆ بینینی سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسیه‌كان به‌زوویی ، خۆئاماده‌كردن بۆی .

له‌كۆتادا فازڵ حاجی ڕایده‌گه‌ێنێت ، مه‌رج نیه‌ سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسیه‌كان هه‌میشه‌ مرۆڤه‌كان بن ،  هه‌ندیك جار ئاژه‌له‌ كێویه‌كان مه‌ترسیدارترن ، بۆیه‌ پیویسته‌ له‌سه‌ر شۆفێران هه‌میشه‌ چاو كراوه‌ بن.

 

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.