به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران له ڕاگه‌ێنراوێكدا ڕایگه‌یاند: بڕێكی زۆر زه‌یتی چێشتلێنانیان به‌هۆی لێدانی مۆری به‌سه‌رچوونی پێشوه‌خته ڕه‌وانه‌ی وڵاتی ئێران كردووه‌ته‌وه.
له ڕاگه‌ێنراوه‌كه‌دا هاتووه: له پێناو سه‌لامه‌تی گیانی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و پاراستنی ته‌ندروستیان، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ڕێكه‌وتی 2/8/2018 له لایه‌ن لێژنه‌ی پشكنین هۆبه‌ی وه‌رگرتنی نموونه‌ی خۆراك پشكنینی بۆی كرا، له دوای ئه‌نجامدانی پشكنین و دڵنیابوونه‌وه له مێژووی ده‌رچوون و به‌سه‌رچوونی پێش وه‌خته لێدراوه به بڕی 24 ته‌ن و 220 كیلۆ گرام له ( ڕۆنی زه‌یت ) بوو ، بۆیه ڕه‌وانه‌ی ووڵاتی ئێران كرایه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.