له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، قائیمقامیه‌تى قه‌زاى ماوهندی سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، له مانگی رابردودا، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌ردانی زیاتر له 35 دایه‌نگه و باخچه‌ی منداڵانیان كردوه، به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردنه‌وه دایهنگهیهكیان داخستوه.
شاتو حسێن، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دایه‌نگه و باخچه‌كانی منداڵانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له مانگی رابردودا لیژنه‌كه‌یان سه‌ردانی 37 دایه‌نگه و باخچه‌ی منداڵانیان كردوه، له‌و سه‌ردانانه‌شدا 7 شوێن ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كان بن.
وتی: ژماره‌ی ئه‌و دایه‌نگه و باخچانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌یانه‌وه پسوڵه‌ی سه‌رپێچیان بۆكراوه بریتییه له 6 شوێن، هه‌روه‌ها به‌هۆی دوباره سه‌رپێچی كردنه‌وه دایهنگهیهكیشیان داخستووه.
لیژنه‌ی دایه‌نگه و باخچه‌ی منداڵان، سه‌ر به له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قئیمقامیهتی سلێمانیه و سه‌ردانی دایه‌نگه و باخچه‌كانی منداڵان ده‌كات و كوالێتی خزمه‌تگوزاریه‌كانیان ده‌پشكنێت، له‌كاتی هه‌بونی كهموكورتییدا رێكاری یاسایی پێویست به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكاران ده‌گرێته‌به‌ر.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.