عهبدوڵڵاى كوێخا موبارهك دهست لهكاركێشانهوهى لهبزووتنهوهى گۆڕان ڕاگهیاند
گۆڕان بەم دۆخەی ئێستایەوە زیانێکی گەورەی لهههڵبژاردن بەردەکەوێت
عهبدوڵڵاى كوێخا موبارهك باژێروانى مهكۆی چهمچهماڵى بزووتنهوهى گۆڕان و ئهندامى جڤاتى نیشتیمانى له ههژماری خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتى فهیس بووك دهست له كاركێشانهوهى خۆی له بزووتنهوهى گۆڕان ڕاگهیاند
ناوبراو لهبهشێكى نامه دهست لهكاركێشانهوهكهى ڕایدهگهێنێت
ڕێگا ڕاستەکە ئەوەیە کە بوترێت نەوشیروان مستەفا ١٠ میلیون دۆلار و کۆمپانیای بۆخۆی نەبو، ئەگەر بۆخۆی بوایە ١٠ ساڵ بە قەمسەڵەیەکی کۆنەوە ژیانی بەڕێ ناکرد، ١٢٠ دۆنم زەوی گردی زەرگەتەی بۆخۆی نەبو، ئەگەر بۆخۆی بوایە نیوەی ژیانی لە خانویەکی ١٢٠ مەتری شارەوانیدا بەسەر نابرد.
ئەبێت بوترێت دەرھێنانی پارەی دزراوی داھاتی گشتی لە چنگی یەکێتی و دامەزراندنی کۆمپانیا و بەکار ھێنانی ١٢٠ دۆنم زەوی موڵکی گشتی بەمەبەستی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان بوە، بۆئەوەی سەد ھێندەی ئەو داھات و موڵکەی بەکار ھێنراوە سود بە خەڵک بگەیەنێت.
بەڵام کێ ئەمە بکات و بڵێت؟ ئەمە بە وتنی من و ئەم و ئەو کێشەکە مەیسەر ناکات و خەڵکیشمان پێ فریو نادرێت، وتنی ئەم ڕاستیە لەپێش ھەمواندا ئەرکی خانەوادەی نەوشیروان مستەفایە و ئەبێت بەلای کەمەوە ئەوەندەی ھاوسەرە ئەوروپیەکەی دکتۆر قاسملویان لەدەست بێت، ئینجا بڕیارێکی بزوتنەوەکەی پێویستە و پێویستیشە بە شێوەیەکی کرداری ئەم ھەنگاوە بنرێت نەک ھەر قسەی دەم و دەنگۆ بێت، وە پێویستیشە پێش ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بێت، چونکە گۆڕان بەم دۆخەی ئێستایەوە زیانێکی گەورەی بەردەکەوێت لە ھەڵبژاردندا و کورد وتەنیش دوای باران فەرەنجی سودی نیە.
لادان لە ڕێگا ڕاستەکە و ڕۆیشتن بە ڕێگای دوەمدا و مل نەدان بۆ ڕاستیەکان جگە لە متمانە نەمان بە داھاتوی گۆڕان، پاکی و کارێزمایی نەوشیروان مستەفاش ئەکەوێتە ژێر پرسیار و گومانەوە، ئەو بۆچونەش لای خەڵک دروست دەبێت کە نەوشیروان مستەفا بزوتنەوەی گۆڕانی دامەزراند و نیو ملیون خەڵکی بەکار ھێنا بە پارەی گیرفانی خۆیان، بە قوربانیدان بە ژیان و گیانی خۆیان بۆ پەردە پۆش کردن و شاردنەوەی ئەو دەیان ملیون دۆلار و کۆمپانیا و زەوی و زارە زۆرەی بۆ کوڕەکانی کۆی کردەوە، بۆ ئەوە بەکاریانی ھێنا تا خەڵک پێی نەڵێن گەندەڵ بەھەمان شێوەی سەرکردەکانی تری کورد و پێی بوترێت پاک و کارێزما و باوکی ھەژاران، بە دروست بونی ئەم بۆچونەش بە لای کەمەوە باجەکەی لەدەستدانی نیوە زیاتری دەنگی گۆڕان دەبێت، چونکە نیوە زیاتری جەماوەری گۆڕان ھێشتا بە تەواوی بەرنامەی گۆڕانیان ھەر نەخوێندۆتەوە، بەڵکو تەنھا دوای پاکی و متمانەی نەوشیروان مستەفا کەوتون و کە ئەو پاکییەش بشێوێندرێت و لەناو ببرێت واتا لەناوبردنی نیوە زیاتری دەنگی گۆڕان و وردە وردە پوکاندنەوەی گۆڕان بە تەواوی.
ئیتر ئەمە ڕاستییەکەیە و ھەردو ڕێگاکەش لەبەردەمدایە، دو بۆچون و ئاراستەی جیاوازیش لەناو گۆڕاندا دروست بوە لەسەر ئەم دوڕیانە، ئەوەی گرنگە ھەڵسوڕاو و جەمارەکەی گۆڕان ڕێنمایی دروست بدەنە ھەردو ئاراستەکە و پشتیوانی بۆچونە ڕاستەکە بکەن
ئەمەی سەرەوە کێشە سەرەکی و دەردە گرانەکەی گۆڕانە، باقی ئەو کێشانەی تر وەکو سستی و ھەڵە کردن لە ھەندێک بڕیاردان، بەرژەوەند خوازی کەسی و تۆمەتبارکردن و پاشقول گرتن لە یەکتری لە پێناو پلەوپۆستدا و تەنانەت ئەو ڕێککەوتنە ژێربەژێرانەی لەگەڵ پارتی یان یەکێتی لەسەر دەستی چەند کەسێکی کەمی ناو گۆڕان ھەوڵی بۆ ئەدرێت قابیلی چارەسەر کردنە و زۆر مەترسی دار نییە.
من دەستم لە ئەندامێتی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان کێشاوەتەوە و قوربانیم بە پێگەکەی خۆم داوە وەکو ھەڵوێست وەرگرتنێک دژی ئەم بەلا ڕێدا بردنەی گۆڕان.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.