ئاژانسێكى ههواڵی ڕووسی، لهسهر زارى نێردهى مۆسكۆ بۆ دیمهشق، بڵاوی كردهوه، كه هێزهكانى ئێران چهكه قورسهكانیان بۆ دوورى 85 كیلۆمهتر له سنوورى ئیسرائیل و سووریا له بهرزاییهكانى جۆلان، كشاندهوه.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ چوارشەممە 1-8-2018 رایگەیاند، کە هێزەکانی ئێرانی و حزبوڵڵای لوبنان 85 کیلۆمەتر لە بەرزاییەکانی جۆلان، کە نزیکە لە سنووری ئیسرائیل-سوریا-یە، کشاونەتەوە.
ئەم هەواڵە دوای ئەوە بڵاو بۆتەوە، کە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە ماوەی رابردوودا سەردای مۆسکۆی کرد و پێداگری لە سەر کشانەوەی هێزەکانی ئێران لە نزیی سنوورەکانی ئیسرائیل کردەوە.
لەم سەردانەی بۆ مۆسکۆ، بنیامین نەتانیاهۆ، بە ڕوونی ئەو پەیامەی دا بە پوتین، کە ئیسرائیل دژ بە جێگیرکردنی هێزەکانی ئێران لە نزیک سنوورەکانیەتی.
ئەمڕۆ ئەلەکساندەری لاوترنتیف، نێڕدەی تایبەتی پوتین بۆ کاروباری سوریا، بە ئاژانسی تاسی گوتووە، کە ئێرانیەکان کشاونەتەوە و هێزە شیعەکانی ژێر پشتیوانی ئێران، لە نزیک سنوورەکانی ئیسرائیل بوونیان نییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.