به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی كاروباری كوردانی ئێزدیی له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دواین ئاماری قوربانیانی كوردانی ئێزدی له‌سه‌ر ده‌ستی داعش له كاره‌ساتی شنگال بڵاو كرده‌وه، كه له 3/8/2014 ئه‌نجام درا.
لە ئاماره‌كه‌دا کە كۆپییه‌كی بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی نێردراوه، تێیدا هاتووه" ژماره‌ی ئێزدییه‌كان له عێراق 550 هه‌زار كه‌سه و ژماره‌ی ئاواره‌كان 360 هه‌زار كه‌سه و ژماره‌ی شه‌هیدان هه‌زار و 293 شه‌هیده و ژماره‌ی بێ دایك و باوكان؛ ئه‌وانه‌ی بێ باوكن هه‌زار و 59 و ژماره‌ی بێ دایكان 407 كه‌سه و ئه‌وانه‌ی بێ دایك و باوكن 359 كه‌سه و ئه‌و منداڵانه‌ی دایك و باوكیان له‌ده‌ست داعشدایه 220 منداڵن، كه كۆی گشتی ده‌كاته 2 هه‌زار و 745 كه‌س.
به پێی ئاماره‌كه، ژماره‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان 69 گۆره و به‌ده‌یان گۆڕی تاكه‌كه‌سیش هه‌یه و ژماره‌ی مه‌زار و شوێنی ئایینی كه ته‌قێندراونه‌ته‌وه 68 شوێن و مه‌زاره و 100 هه‌زار كه‌سیش چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، شه‌ش هه‌زار و 417 كه‌س ڕفێندرابوون، كه 3 هه‌زار 548 ئافره‌ت و 2 هه‌زار و 869 پیاو بوونه، كه 3 هه‌زار و 315 كه‌س ئازاد كراون، له‌وانه هه‌زار و 155 ئافره‌ت و 337 پیاو و 953 منداڵی كچ و870 منداڵی كوڕ و تا ئێستا 3 هه‌زار و 102 كه‌س له‌ده‌ست داعشدا ماون، كه هه‌زار و 440 ئافره‌ت و هه‌زار و 662پیاون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.