ئاگر لەکەمپی ئاوارەکانی تازەدێ کەوتەوە و بەهۆی ئاگرەکەوەشەوە بەشێک لە کابینەکانی کامپەکە سوتاون.
نێوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، یەكێك لە كابینەكانی كەمپی تازەدێ كە تایبەتە بە ئاوارەكان گڕ دەگرێت و بەو هۆیەشەوە زیانێكی زۆری ماددی بەخاوەنی كابینەكە دەگەیەنێت كە ئاوارەیەكی بەڕەگەز عەرەبە.
بێستون ژاڵەیی بەڕێوەبەری کاروباری مرۆی لەئیدارەی گەرمیان، ڕایگەیاندوە كاتژمێر 12:30 خولەكی نیوەڕۆی ئەمڕۆ 2018/7/31 یەكێك لەكابینەكانی كەمپی ئاوارەكانی تازەدێ گڕی گرت و سوتا، كەمپی تازەدێ دەكەوێتە سنوری شاری كەلار لەسەر ڕێگای گشتی سلێمانی - كەلار .
ئەوەشی رونكردۆتەوە، ئەو رووداوە هیچ زیانیكی گیانی بەدواوە نەبوو، جگە لەزیانی ماددی و ئەو كابینەیەش ماڵی هاووڵاتیەكی عەرەبە و دانشتووی (جرف الصخر) تیادا نشتەجێبوون بۆ ماوەی زیاتر لەدوو ساڵ بەناوی (چیا محمد مستەفا).
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.