له وڵاتی چین ئۆتێلێكی ناوازه به ناوی ark له شێوه‌ی په‌لكه زێرینه دروستده‌كرێت كه پێكهاته‌ی باڵه‌خانه‌كه‌ی چه‌ماوه‌ی ته‌خته‌یی و ئاسنین .
ئه‌م ئۆتێله له جیاتی په‌نجه‌ره رووپۆشێكی پلاستیكی هه‌یه كه خۆی خاوێن ده‌كاته‌وه و له هه‌مان كاتیش‌دا خۆشی و چێژ ده‌به‌خشێت به‌و كه‌سانه‌ی له ئۆتێله‌كه ده‌مێننه‌وه .
ئۆتێلی art جگه له‌وه‌ی كه 7 ئه‌ستێره‌یه چه‌ند گرنگییه‌كی تایبه‌تی تێدا به‌دی ده‌كرێت ، یه‌كێك له‌م شته گرنگانه ئه‌وه‌یه كه به شێوه‌یه‌كی وا دروستكراوه ده‌توانێت له‌گه‌ل هه‌ردوو ژینگه‌ی ووشكانی و ئاودا خۆی بگونجێنێت ، رووناكییه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌ك ته‌رخانكراوه كه به رۆژ پشت به تیشكی خۆر ده‌به‌ستێت هه‌روه‌ها به‌رگه‌ی بوومه‌له‌رزه‌ش ده‌گرێت .
جێی باسه ئه‌م ئوتێله جوان و ناوازه‌ی art له لایه‌ن ئه‌ندازیاری ناسراوی " ئهلهكساندهر " نه‌خشه‌ی بۆ كێشراوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.