كه‌سێكی توركمانی شیعه وه‌كو قائیمقامی دوزخورماتوو ده‌ست به‌كاربوو، پێش داگیركردنى خورماتوو، له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی، شه‌لال عه‌بدول، له‌سه‌ر پشكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان قایمقامى ئه‌و شارۆچكه‌یه بوو.
پارێزگارى سه‌ڵاحه‌دین، به فه‌رمانێكى كارگێڕى، كه‌سێكی توركمانى شیعه ده‌كاته قایمقامى خورماتوو و كۆتایی به‌ڕاسپاردنى قایمقامى به‌وه‌كاله‌ت ده‌هێنێت.
به‌پێی فه‌رمانێكى كارگێڕی به‌ژماره (1073) كه له 30/ 7/ 2018 به‌ئیمزاى ئه‌حمه‌د جبوورى، پارێزگارى سه‌ڵاحه‌دین ده‌رچووه و وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه، بڕیاردرا به‌دانانى، حه‌سه‌ن زه‌ین عابدین ته‌قی وه‌ك قایمقامى خورماتوو ده‌ست به‌كاربێت.
دانانى قایمقامى نوێ بۆ ئه‌و شاره له‌دواى ئه‌وه دێت، كه له 16ى ئۆكتۆبه‌ر، خورماتوو له‌لایه‌ن میلیشیا شیعه‌كانه‌وه به‌هاوكارى ئێران و باڵێكی نێو یه‌كێتى، داگیر كرا.
دانانى قایمقامى نوێ بۆ ئه‌و شاره له‌دواى ئه‌وه دێت، كه له 16ى ئۆكتۆبه‌ر، خورماتوو له‌لایه‌ن میلیشیا شیعه‌كانه‌وه به‌هاوكارى ئێران و باڵێكی نێو یه‌كێتى، داگیر كرا، هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق و حه‌شدی شه‌عبی گه‌ڕانه‌وه بۆ كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كانی تر به قه‌زای دوزخورماتووشهوه و دواتر پرۆسه‌ی دوورخستنه‌وه‌ی كورد له پۆسته‌كان له‌و ناوچانه ده‌ستی پێكرد و به‌پێی ئاماره‌كان به‌وهۆیه‌وه كورد زیاتر له 40 پۆستی له‌ده‌ست داوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.