Erbil 8°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 20:16

د. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر :هه‌موو هه‌وڵێکمان بۆ ئه‌وه‌ بووه‌ که‌ که‌یسی گه‌نده‌ڵی هیچ که‌سێک دانه‌خرێت

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا
کوردستان TV
#7
100%

د. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: 122 كه‌یس له‌ دادگاكانی هه‌رێمی كوردستانن و له‌ شه‌ش مانگی  یه‌كه‌می ئه‌مساڵیش 56 كه‌یس ره‌وانه‌ی دادگا كراون و به‌ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌م كه‌یسانه‌ش ده‌توانین بڵێن هه‌نگاوێك چووینه‌ته‌ پێشه‌وه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: سه‌رباره‌ت به‌ كه‌یسه‌كانی ئه‌مساڵ 32 كه‌یس بریاری لێدراوه‌ و 15 كه‌یسیش ئیدانه‌ بووه‌و ژماریه‌كیش داخراون و 10 كه‌یسیش به‌ر لێبوردنی گشتی كه‌وتوون.

گوتیشی: كاتی خۆی كه‌ لێبوردنه‌ گشتییه‌كه‌ ده‌رچوو، ئێمه‌ دژی ئه‌وه‌ بووین كه‌ لێبوردنی گشتی ده‌ربچێت، چونكه‌ ژماره‌یه‌ك كه‌یسی گه‌نده‌ڵی به‌ر لێبوردن گشتی كه‌وتن.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ هه‌موو هه‌وڵیان بۆ ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ كه‌یسی گه‌نده‌ڵی هیچ كه‌سێك دانه‌خرێت.

ئاماده‌كردنی: رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.