نوسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی وه‌ڵامی هه‌فته‌نامه‌ی (ژیان و سایتی میلله‌ت)ی لاهور جه‌نگی ده‌داته‌وه رایدهگهێنی، ئه‌م راپۆرته ته‌نیا زاده‌ی بیركردنه‌وه و خه‌یاڵه‌كانی لاهور جه‌نگییه كه خۆی به‌ناوبانگه بۆ درۆ و ساخته‌كاری و ته‌زویر.
ئه‌مه‌ش ده‌قی وه‌ڵامه‌كه‌ی نووسینگه‌ی مه‌سروور بارزانی یه..
وه‌ڵامێك له نوسینگه‌ی (مه‌سرور بارزانی)یه‌وه
هه‌فته‌نامه‌ی (ژیان و سایتی میلله‌ت)ی لاهور جه‌نگی، له راپۆرتێكی چه‌واشه‌كارانه‌دا بڵاویكردۆته‌وه كه "پاڵاوگه‌كانی دهۆك داناخرێن چونكه سه‌ر به مه‌سرور بارزانی"ن.
خه‌ڵكی دهۆكی خۆڕاگر و رای گشتی كوردستان ده‌زانن، به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی، دوور و نزیك په‌یوه‌ندی به هیچ پاڵاوگهیهكهوه نییه، نه له دهۆك و نه له هیچ ناوچه و شوێنێكی دیكه، ئه‌م راپۆرته‌ش ته‌نیا زاده‌ی بیركردنه‌وه و خه‌یاڵه‌كانی لاهور جه‌نگییه كه خۆی به‌ناوبانگه بۆ درۆ و ساخته‌كاری و ته‌زویر!.
هه‌موو لایه‌ك ئاگادارن، به‌ڕێز راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، فاكته‌رێكی به‌هێزی چه‌سپاندن و سه‌روه‌ری یاسایه، له‌و پێناوه‌شدا هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه بۆ رێگرتن له كاره نایاساییه‌كانی ساخته‌كاران.
نوسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی
31/7/2018
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.