له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، قائیمقامییه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، بەهۆی پابەندنەبوونیان بە رێنماییەکانی تەندروستی كارگه‌یه‌كی تورشیات و دوو خواردنگه داخران.
قایمقامیەتی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر ڕاشیده‌گه‌ێنێت لە درێژەی کار‌و چالاکییەکانی لێژنەی پشکنین وچاودێری بازاڕ، توانرا پشكنین و بەدواداچوون بۆ 24 شوێنی نوێ لەناو شاری هەولێر بكه‌ن.
پشکنین و بەدواداچوونەکان تایبەت بوو، بە چەند خواردنگەورێستورانت وسهمونخانهونانهواخانه و ماست فرۆش وماركێت و گۆشت فرۆش و میوه‌فرۆش وكارگهی تورشیات.
لێژنه‌كه راشیگه‌یاند بەهۆی پابەند نەبوون، بە رێنماییەکانی تەندروستی، دوو خواردنگه و كارگه‌یه‌كی تورشیات داخران، ئه‌و شوێنانه‌ی سه‌رپێچیان هه‌بوو کاردانەوەی یاساییان لەگەڵ دەکرێت...
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.