وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌وه‌كاله‌ت له ئێستادا به‌ده‌وامی مه‌شق و راهێنانی به گرنگ و پێویستزانی و ته‌ئكیدی له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی ئه‌فسه‌رانی به‌شداربووی له خوله‌كانی مه‌شق و راهێنانه‌كان كرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش كه به سه‌رپه‌رشتی وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌وه‌كاله‌ت له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو تیشكخرایه سه‌ر جموجۆڵه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی تیرۆرستانی داعش له هه‌ردوو پارێزگای كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا و هاوكات ته‌ئكید له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری هاوپه‌یمان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرایه‌وه له پێناو رێگاگرتن له كرده‌وه تیرۆرستیه‌كانی ئه‌و چه‌كدارانه، هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه ئامار و داتای رووداوه‌كانی دوو هه‌فته‌ی رابردووی چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم خرایه‌ڕوو.
ئه‌مڕۆ به‌سه‌رپه‌رشتی كه‌ریم شنگالی وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌وه‌كاله‌ت و به ئاماده‌بوونی فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ژماریه‌ك له ئه‌فسه‌رانی پله باڵای وه‌زاره‌ت و نوێنه‌ری وڵاتانی هاوپه‌یمان، كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وری هاوپه‌یمانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه راپۆڕتهكانی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش و هه‌واڵگری پێشكه‌شكران و ئامار و داتای رووداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوو له ناوچه جیاجیاكانی خرایه‌ڕوو، هه‌روه‌ها تیشكخرایه سه‌ر جموجۆڵی چه‌كدرانی داعش له چه‌ند ناوچه و پارێزگایه‌كی عێراق به‌تایبه‌تی له به‌غدا و كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی كه‌ی تی سی سی له هاوپه‌یمانان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌شقی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی و بایه‌خی بنكه‌كانی مه‌شق كرایه‌وه، بۆ زیاتر راهێنان و پته‌وكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، هه‌روه‌ها پێگه‌یاندنی راهێنه‌رانی ناوخۆیی سه‌ربازی به پێویست زاندرا.
بۆ ئه‌وه‌ی له‌داهاتوو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه پشت به خۆیان ببه‌ستن، له‌و باره‌یه‌وه وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌وه‌كاله‌ت له ئێستادا به‌ده‌وامی مه‌شق و راهێنانی به گرنگ و پێویستزانی و ته‌ئكیدی له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی ئه‌فسه‌رانی به‌شداربووی له خوله‌كانی مه‌شق و راهێنانه‌كان كرده‌وه كه له‌كاتی ئێستا له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه به‌رێوه‌ده‌چێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.