بریكاری وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: لە ماوەی سێ هەفتەی ئایندەدا لە پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی دەست بە دانانی پێوەری زیرەكی كارەبا دەكەین.
هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: ئامانج لە دانانی پێوەری زیرەكی كارەبا زیادكردنی بڕی پێدانی كارەبای نیشتمانییە بە هاوڵاتیان و ڕێگریكردنە لەو زیادەڕۆییانەی كە لەسەر تۆڕەكانی كارەبای نیشتمانی هەیە.
سەبارەت بەكاتی جێبەجێكردنی پرۆژەكە گوتی: لە دوو شوێنی دیاری كراو لە هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی لە ماوەی سێ هەفتەی ئایندەدا دەست بە جێبەجێكردنی پرۆژەكە دەكرێت.
هۆگر شاڵی گوتیشی: جێبەجێكردنی پرۆژە بڕی 300 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخان كراوە و پرۆژە 12 تاوەكو 18 مانگی پێدەچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.