ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق رایگه‌یاند كه دادگای تاوانه‌كانی دیاله، سزای له‌سێداره‌دانی بۆ چوار تیرۆریستی رێكخراوی ئه‌لقاعیده به تاوانی ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆریستی، رفاندن و كوشتنی پێنج ئه‌ندامی خێزانێك له ساڵی ٢٠٠٧دا له پارێزگای دیاله، ده‌ركردووه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی، عه‌بدولسه‌تار به‌یره‌قدار روونیكردووه‌ته‌وه كه ده‌سته‌ی یه‌كه‌م له دادگای تاوانه‌كانی دیاله، وردبینی بۆ دۆسیه‌ی چوار كه‌س كرد كه تاوانبارن به ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستی ئه‌لقاعیده، ھه‌روه‌ھا ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆریستی.
عه‌بدولسه‌تار به‌یره‌قدار ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌و تاوانبارانه له میانی ساڵی ٢٠٠٧دا له ناوچه‌ی غالبییه سه‌ربه پارێزگای دیاله، كرده‌ی رفاندنیان ئه‌نجامداوه، ھه‌روه‌ھا پێنج ئه‌ندامی خێزانێكیان كوشتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.