گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌ێنێ، له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا 18 تۆمه‌تبار له به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان ده‌ستگیر كراون.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا 18 تۆمه‌تبار له به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان ده‌ستگیر كراون ، تۆمه‌تبارێكیان هه‌ستاوه به دزینی ئۆتۆمۆبێلی باوكی خۆی كه له‌به‌رده‌م ماڵی خۆیاندا رایگرتووه و له‌به‌رده‌م دادوه‌ر دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه.
هه‌روه‌ها گوتی: یه‌ك له تۆمه‌تباره‌كانی تر ته‌نها كاری دزینی جلوبه‌رگی گرانبه‌های ئافره‌تان بووه و دوای ئه‌وه‌ی چووه‌ته چه‌ندین ماڵه‌وه به دوای جلوبه‌رگی گرانبه‌های ئافره‌تان گه‌ڕاوه و دزیویه‌تی ، هه‌روه‌ها پێنج تۆمه‌تباریش به دزینی ماتۆسكیل ده‌ستگیر كراون، سێ كه‌سی تریش به‌هۆی دزینی عه‌مودی فافۆنی سه‌ر شه‌قامه‌كان، دوو تۆمه‌تباری تر به دزینی ماڵان، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی تریش به‌هۆكاری دزی جۆراو جۆر ده‌ستگیر كراون.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.