Erbil 7°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 01:02

سبه‌ی لەسەر ئاستێکی باڵا یادی ئەنفالکردنی 8 هەزار بارزانی دەکرێتەوە

لە 31ـی مانگی 7ـی ساڵی 1983 بە دوو قۆناغ و لە چوار كۆمەڵگەی جیاوازدا 8 هەزار بارزانی ئەنفال كران
سبه‌ی لەسەر ئاستێكی باڵا یادی ئەنفالكردنی 8 هەزار بارزانی دەكرێتەوە
کوردستان TV
#7
100%

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی شەهید و ئەنفالكراوانی بارزان رایگەیاند: سبه‌ی كاتژمێر 5ـی ئێوارە، لەسەر ئاستێكی باڵا لەسەر گۆڕستانی ئەنفالی بارزانییەكان، یادی ئەنفالكردنی 8 هەزار بارزانی دەكرێتەوە. 

لە 31ـی مانگی 7ـی ساڵی 1983 رژێمی بەعسی رووخاو بە پیلانێكی نەخشەبۆكێشراو، بە نهێنی گەمارۆی ئەو كۆمەڵگە زۆرەملێیانەی دا كە بارزانییەكانی لێ نیشتەجێ بوون و بە دوو قۆناغ و لە چوار كۆمەڵگەی جیاوازدا 8 هەزار بارزانی ئەنفال كران. 

ڕێبوار ڕەمەزان، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی شەهید و ئەنفالكراوانی بارزان، رایگه‌یاند: سبه‌ی كاتژمێر 5ـی ئێوارە لەسەر گۆڕستانی ئەنفالی بارزانییەكان رۆژی ئەنفالكردنی 8 هەزار بارزانی لەسەر ئاستێكی باڵادا بەڕێوە دەچێت، نامەی بانگهێشتنامە بۆ سەرۆكایەتیی هەرێم و سەرۆكی حكوومەت نێردراوە، حزب و لایەنەكان و كونسووڵخانەكانیش میوانداری كراون، بۆیە پێیشبینی دەكرێت میوانێكی زۆر ئامادەبن، خەڵكێكی زۆریش لە ناوچەكانی كوردستان و كەسوكاری ئەنفالكراوان، ئامادەی مەراسیمەكە دەبن". 

رێبوار ڕەمەزان، گوتیشی: مەڕاسیمەكە زیاتر دانانی تاجەگوڵینە و هەندێك چالاكیی هونەری و خوێندنەوەی وتار دەبێت، كە لە نێو وتارەكاندا وتاری كەسوكاری ئەنفالكراوان پێشكەش دەكرێت و داواكاری و كێشە و گیروگرفتی خۆیان دەخەنە بەردەم لایەنە پەیوەندیدارەكان، كە داوای یەكڕیزی ناو ماڵی كورد و قەرەبووی ماددی و مەعنەویی كەسوكاری ئەنفالكراوان دەكەن . 

هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ سبه‌ی كوردستان تی ڤی رێوڕه‌سمه‌كانی یادكردنه‌وه‌ی ئه‌نفالكردنی بارزانییه‌كان روماڵ ده‌كات.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.