فازل حاجى گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى پارێزگاى هه‌ولێر له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ڕایده‌گه‌ێنێت ، هه‌ڵه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان شۆفێری پیكابێك وكۆستهرێك ڕوداوێك ده‌نێته‌وه وباجهكهشی پیاده‌یه‌ك ده‌یدات
ئێواره‌ى دوێنێ له‌گه‌ره‌كی 121 ی گوڵانی شاری هه‌ولێر له‌سه‌ر شه‌قامی 20 مه‌تریه‌كه پیكابێك هه‌وڵی دا كهڕێڕهو بگرێت به‌بێ سه‌یركردنی ئاوێنه‌كانی بۆدڵنیابون له‌نه‌بونی هیچ ئۆتۆمبێلێك ، له‌و كاته‌ش شۆفێری كۆسته‌رێك زۆر بهتیژڕۆیی بهكۆستهرهكهیهوه هات كه تیژرۆییهكهی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ل ئه‌و شه‌قامه‌ی ناو گه‌ره‌ك نه‌ده‌گونجا
فازل حاجی ڕاشیگه‌یاند ، له‌ئه‌نجامدا پێكیان دادا له‌گه‌ل هێزی پێكدادانه‌كه ئافره‌تێك كهسهرنشینی كۆستهرهكهبوو له‌ناو كۆسترهكه كه‌وته خواره‌وه وهزامداربوولهگهل چه‌ند سه‌رنشینێكی تری ناو كۆسته‌ره‌كه
لهكۆتادا گوته‌بێژى هاتووچۆ ڕایده‌گه‌ێنێت ، نا بۆتیژڕۆیی ، نا بۆگۆڕینی ڕێڕه‌و به‌بێ سه‌یركردنی ئاوێنه‌كان چونكه وه‌زیفه‌ی ئاوێنه‌كان ئه‌م كاره‌یه
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.