چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له ماوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه ماویه‌تی، سێ وه‌زیری دیكه به تۆمه‌تی كه‌مته‌رخه‌می و گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر كار لابدات.
به پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی مه‌دا كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڵاویكردۆته‌وه، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له ماوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه ماویه‌تی، سێ وه‌زیری دیكه له‌سه‌ر كاره‌كانیان دووربخاته‌وه‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانیان هه‌ڵپه‌سێرێ، كه بریتین له وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی و شاره‌وانی و په‌روه‌رده.
دوێنێ حه‌یده‌ر عه‌بادی، ده‌سه‌ڵاته‌كانی عه‌لی خه‌لیفه، وه‌زیری كاره‌بای عێراق هه‌ڵپه‌سارد.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.