بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی چلێ هاڤێنێی ئایینی ئێزیدی گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی پیاوانی ئاینی ئێزیدی و خوشك و برا ئێزیدییەكانی كوردستان و سەرتاسەری جیهان دەكەم. ئەو جەژنە لە كاتێكدایە كە كوردستان برینداری ئەو كارەساتەیە كە لە لایەن تیرۆریستانەوە بەسەر خوشك و برا ئێزیدییەكانمان و گەلەكەماندا هات و ئەو زوڵمە گەورەیە نابێ لەیاد بكرێت.
هیوادارم ئەو جەژنە ببێتە دەستپێكێك بۆ گەڕانەوەی خوشك و برا ئێزیدییەكانمان بۆ ژیانی ئاسایی و بتوانن لە كەشێكی ئارام و ئاشتیانەدا جەژن و شادییەكانیان بكەنەوە.
مسعود بارزانی
30ـی 7ـی 2018
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.