Erbil 4°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 06:01

نەجمەدین کەریم: تەعریب لە کەرکوک دەستیپێکردۆتەوە و دۆخی‌ هاووڵاتیانی‌ کورد خراپە

رۆژانە گرتن و کوشتن و ڕفاندن لە كه‌ركوك و دەوروبەری‌ بەردەوامە
کوردستان TV
100%


نەجمەدین کەریم پارێزگاری شه‌رعی كه‌ركوك رایگەیاند،   ڕه‌وشى كه‌ركوك ئاڵۆزه‌ و باری ئاسایش تێیدا  به‌رقه‌رار نیه‌ رۆژانە گرتن و کوشتن و ڕفاندن لە كه‌ركوك و  دەوروبەری‌ بەردەوامە  ، جارێکی‌ تر تەعریب لە کەرکوک دەستیپێکردووەتەوە و دۆخی‌ هاوڵاتیانی‌ کورد خراپە . 

نه‌جمه‌دین كه‌ریم ڕاشیگه‌یاند ، كورد له‌كه‌ركوك ده‌سه‌ڵاتى نه‌ماوه‌ ، سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره‌ كورده‌كان له‌كه‌ركوك دورخراونه‌ته‌وه‌ و له‌شوێنى ئه‌وان خه‌ڵكى دیكه‌ ماوه‌ ، ته‌نها به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانى كه‌ركوك له‌ده‌ست كورد ماوه‌

نه‌جمه‌دین كه‌ریم ڕاشیگه‌یاند ، به‌پێى یاسا  پارێزگاری‌ کەرکوکم، بەڵام کاری‌ رۆژانە ناکەم چونکە کەرکوک داگیرکراوە


له‌شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر به‌هاوكاری باڵێكى سه‌ربازی یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ،  سوپای عێراقى و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی به‌پلانێكى داڕێژڕاو  ئاماده‌كاری هێرشیان كرده‌ سه‌ر كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری ناوچه‌كه‌یان به‌و هێرشه‌ سه‌ربازییه‌ى ئه‌نجامیان دا داگیریان كرد و به‌هۆیه‌وه‌ نزیك به‌200 هه‌زار خێزانى كورد ئاواره‌ بوون و %51 خاكى كوردستانیش له‌ده‌ست درا . 

شوان عه‌زیز 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.