لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهرى كوردستان تیڤى كهوتووه ، وهزارهتى ئهوقاف و كاروباری ئاینى ههرێمى كوردستان ڕایدهگهێنێت ، دوای گەیشتنی سەرجەم حاجیان بۆ شاری مەدینەی پیرۆز، حاجیان بەپاسی تایبەت گوازرانهوه بۆ شاری مەککە ی پیرۆز.
ئهوقاف ڕاشیدهگهێنێت ، بۆ پرۆسەی حەجی ئەمساڵ وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی باشترین ھۆتێلی بەناوی (لوئلوئە) بەھەموو خزمەتگوزارییەک بۆ حاجیان دابین کردووە، ھۆتێلەکە لەنزیک واجباتەکانی حەجی پیرۆزە لەکاتی مەراسیمەکانی حەجه و ھیلاکی و ماندووبوون بۆ حاجیان کەمتر دەکاتەوە، ئەمە جگە لە پاک و خاوێنی و نۆرینگەی پزیشکی، پزیشکی پسپۆر، خواردنگە، هۆیهكانی ھاتووچۆ، مزگەوتی تایبەت لەناو ھۆتێل ھەروەھا لێژنەیەکی ئیداری ئێستا لەشاری مەککەی پیرۆز لە پێشوازی حاجییاندا دەبن.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.